بەرپرسێكی باڵای پارتی چۆتە كەرەنتینەوە
وێستگە نیوز-
کەمال کەرکووکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک - گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان پاش گەڕانەوە لە دەرەوەی وڵات لە فڕۆكەخانەی هەولێر خۆی كەرەنتینە كردووە.
کەمال کەرکووکی، بۆ كەناڵی روداو رایگەیاندووە "ماوەیەك بوو لە دەرەوەی وڵات بووم، بە باشی ئاگاداری رێنمایی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان بووم، ئەو کەسانەی کە لە دەرەوە دەگەڕێنەوە بۆ ھەرێمی کوردستان دەچنە کەرەنتینە".
ناوبرا وتوشیەتی زۆری پێ باش و گرینگ بووە ئەو رێنماییانە وەکو ھەر کەسێکی دیکە کە دێنەوە بۆ ھەرێمی کوردستان، جێبەجێ بکات و دەڵێ "گرنگە بە رێگەیەکی زانستی بزانیت خۆت سەلامەتی، ئەویش بۆ پاراستنی کەسە نزیکەکانت و ئەو کەسانەی پێکەوە کاردەکەن".
کەمال کەرکووکی باسی لەوە کردووە "لە 15ی ئادار گەڕامەوە بۆ ھەرێمی کوردستان و لە فڕۆکەخانە پشکنینم کرد، دەرکەوت تەندروستیم زۆر ئاسایی و دروست بوو، لەگەڵ ئەوەشدا بە کارێکی باشم زانیوە کە رێنماییەکان وەکو خۆی جێبەجێ بکەم و چوومە کەرەنتینە، چەند جارێک پشکنینم کردووە و هیچ نیشانەیەکی ڤایرۆسی کۆرۆنام نییە".
د.ح
AM:09:16:18/03/2020
ئهم بابهته 8488
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت