چه‌ند مووشه‌كێك ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وز كرا


وێستگه‌ نیوزـ

ئه‌مشه‌و چه‌ند موشه‌كێك ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وز له‌ به‌غدای پایته‌خت كرا و تائێستا زیانه‌كانی نه‌زانراوه‌.


سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق رایانگه‌یاند كه‌ ئه‌مشه‌و پێنج مووشه‌ك ئاراسته‌ی ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی سه‌وز له‌ شاری به‌غدا كراون.

به‌پێی سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كان مووشه‌كه‌كان له‌ ناوچه‌كانی جادریه‌ و گه‌ڕه‌كی زاویه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی سه‌وز كه‌وتونه‌ته‌وه‌، دووان له‌ موشه‌كه‌كانیش له‌ باشوری به‌غداوه‌ ئاراسته‌ی ناوچه‌كه‌ كراون.

له‌دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌، چه‌ندین جار به‌ مووشه‌ك هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز كه‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكای لێیه‌.

 



PM:10:51:17/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 1256 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت