رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهان: كۆرۆنا خراپترین قه‌یرانی ئەم سەردەمەیە
وێستگه نیوزـ
رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهان رایگه‌یاند په‌تای كۆرۆنا "خراپترین ته‌حه‌دای ئه‌مڕۆی به‌رده‌م جیهانه و ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك سه‌رقاڵی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بن.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له شاری جینێف سازیكرد، رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهان رایگه‌یاند"كۆرۆنا دوژمنێكی هاوبه‌شه قه‌یرانێكی ته‌ندروستیی جیهانیی گه‌وره‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه، ئه‌م په‌تایه‌ش به یه‌كگرتنی جیهان له به‌رامبه‌ریدا تێكده‌شكێت".
رێكخراوه‌كه ده‌ڵێت كه ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به ڤایرۆسه‌كه له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، هێشتا له‌و ژماره‌یه تێنه‌په‌ڕیووه كه له‌مانگی كانونی یه‌كه‌می رابردووه‌وه له چین تۆمار كراوه.
رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهان خۆشحاڵی به‌وه‌ش ده‌ربڕیووه كه تائێستا هیچ حاڵه‌تێكی گیانله‌ده‌ستدان به كۆرۆنا له‌نێو منداڵاندا تۆمار نه‌كراوه و رایگه‌یاندووه كه ره‌نگه منداڵان تووشی ڤایرۆسه‌كه ببن، به‌ڵام نه‌یتوانیووه له‌ناویان به‌رێت.
به‌پێی دوایین ئاماریش رێكخراوه‌كه رایگه‌یاندووه كه پشكنینی كۆرۆنا بۆ یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س له 120 وڵاتی جیهاندا كراوه و ئامۆژگاریی هه‌موو وڵاتێكیشیان كردووه كه پشكینین بۆ هه‌موو گومانلێكراوێك بكه‌ن و بیخه‌نه كه‌ره‌نتینه‌وه.
به‌گوێره‌ی دوایین ئامار، تائێستا 170 هه‌زار و 385 كه‌س له جیهاندا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و شه‌ش هه‌زار و 650 كه‌سیش گیانیانله‌ده‌ستداوه و 76 هه‌زار و 835ی دیكه‌ش چاكبوونه‌ته‌وه.
PM:08:26:16/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 5028
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت