مه‌سرور بارزانی: تاوانی هه‌ڵه‌بجه‌ زامێكی قووڵه‌ و هێمای زۆردارییه‌ به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد


وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم په‌یامێكی بۆ یادی 32ی ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند تاوانی هه‌ڵه‌بجه‌ زامێكی قووڵه‌ و هێمای زۆردارییه‌ به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد.

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامه‌كه‌یدا رایگه‌یاند: کیمیاباران و کۆمەڵکوژی شاری هەڵەبجە تێدەپەڕێت کە بەشێک بوو لە سیاسەتی قڕکردن و جینۆسایدکردنی گەلی کوردستان .

وتیشی: "ئەم بیرئانینە تراژیدیایانەش پێویستە هاندەری زیاترمان بن بۆ یەکڕیزی و یەکگرتوویی و کارکردنی هاوبەش لە پێناو زاڵبوون بە سەر هەموو کارەسات و دۆخێکی سەختدا".

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی:

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی (32)مین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە

ئەمڕۆ 32 ساڵ بەسەر کیمیاباران و کۆمەڵکوژی شاری هەڵەبجە تێدەپەڕێت کە بەشێک بوو لە سیاسەتی قڕکردن و جینۆسایدکردنی گەلی کوردستان . 

ئەم تاوانە گەورەیەی بەرامبەر نەتەوەکەمان ئەنجامدرا ، زامێکی قووڵە لە مێژووی گەلی کوردستاندا و هێمای ئەو ستەمکاریی و زۆردارییەیە کە بەرامبەر گەلی کوردستان کرا. 

حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بەرهەمی خوێنی شەهیدان و خۆڕاگری میللەتەکەمانە، هەموو هەوڵێک دەخاتەگەڕ بۆ خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان. ئەم بیرئانینە تراژیدیایانەش پێویستە هاندەری زیاترمان بن بۆ یەکڕیزی و یەکگرتوویی و کارکردنی هاوبەش لە پێناو زاڵبوون بە سەر هەموو کارەسات و دۆخێکی سەختدا . 

سەری رێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدانی هەڵەبجە و گشت شەهیدانی کوردستان . 

مەسرور بارزانی
 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
 2020/3/16


AM:12:12:16/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 1292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت