نه‌خۆشخانه‌یه‌كی 64 قه‌ره‌وێڵه‌یی له هه‌ڵه‌بجه دروست ده‌كرێت
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ تانیا كفری
له سه‌ر ئه‌ركی چه‌ند چەند سەرمایەدارێكی شاره‌كه، نه‌خۆشخانه‌یه‌كی 64 قەڕەوێڵەیی، بۆ تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا دروست ده‌كرێت.
ئازاد مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه بەوێستگە نیوزی راگەیاند: به خۆشحاڵیه‌وه ئه‌مڕۆ چه‌ند سه‌رمایه‌دارێكی هه‌ڵه‌بجه‌یی، بڕیاریاندا به دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی 64 قه‌ره‌وێڵه‌یی به‌مه‌ستی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
راشیگه‌یاند: "گرنگی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه بۆ هه‌ڵه‌بجه چه‌ند گرنگییه‌كی خۆی هه‌یه، یەکەم ئەوەی ئێستا ئێمە لە قۆناغی چارەسەری نەخۆشییەکەین و کردنەوەی ئەم نەخۆشخانەیەش پاڵپشتی و یارمەتیدەرێکی باش دەبێت بۆ کەرتی تەندروستی هەڵەبجە کە ئێمە ئێستا وەک پارێزگایەکی تازە پێویستمان پێیەتی".
کردنەوەی نەخۆشخانەی تایبەت بە کۆرۆنا لە هەڵەبجە دوای ئەوە دێت کەلە سلێمانی نەخۆشخانەی ئاسای تایبه‌ت به كۆرۆنا كرایه‌وه و لە گەرمیانیش نەخۆشخانەیەکی 70 قه‌ره‌وێڵه‌یی دروست ده‌كرێت.
تا ئێستا 29 حاڵه‌تی تووشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان تۆمار كراوه و كه‌سێك گیانی له ده‌ستداوه‌و حاڵه‌تێكیش به‌ته‌واوی چاكبووه‌ته‌وه.
هــ. ر
PM:06:13:15/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 1284
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت