له‌دوای ووتاره‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی: په‌رله‌مانتارێك ده‌ڵێت: هه‌رگیز بۆ حكومڕانی نه‌شیاون
مه‌سرور بازانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
وێستگه نیوز-
ئه‌بو به‌كر هه‌ڵه‌دنی په‌رله‌مانتاری سه‌ر به‌یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌دوای ووتاره‌كه‌ی مه‌سرور بازانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند" هه‌رگیز بۆ حوكمڕانی نه‌شیاون".
سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه مه‌سرور بارزانی ووتارێكی ئاراسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان كرد‌و ڕایگه‌یاند مەسرور بارزانی دەڵێت: تا ئێستا 28 تووشبووی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تۆماركراوە بۆ رێگری لە زیاد بوونی ئەو ژمارەش داوا لە هاووڵاتیان دەكات پابەند بن بە رێنماییەكان و سەردان و چوونە دەرەوە رابگرن، دەشڵێت: پێویستە هاتوچۆی نێوان شارەكان سنوردار بكرێت.
هه‌ر له‌دوای ئه‌و ووتاره ئه‌بو به‌كر هه‌ڵه‌دنی په‌رله‌مانتاری سه‌ر به یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، ڕاسته‌وخۆ له‌تۆڕه‌كه‌ی خۆیه‌وه ڕه‌خنه‌ی له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرتوو له‌ژێر ناوی "ناوت حکومەت بێت و موچەت پێ نەدرێت!؟" پۆستێكی بڵاوكرده‌وه.
ئه‌بو به‌كر هه‌ڵه‌دنی نوسیویه‌تی "ده‌بێ هەستی بەرپرسیاریەتی بەرامبەر هاوڵاتیانت بگاتە ئەوپەڕی بێ باکی، ئەگەر لەخەمی هاونیشتیمانیانی خۆتان بونایە،،حکومەتی خەڵک بونایە،،پێش ڕێکاری قەدەغەکردنی هاتوچۆ وداواکردن لەخەڵک کەلەماڵەکانیان نەیەنەدەرەوە،،،موچەتان دەدا.".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی نوسیوه "ئێستا ناوەڕاستی مانگی سێ یە،،موچەی مانگی دوانزەی ساڵی ڕابردوتان پێ نەدراوە، دەشڵێن موچە دوادەکەوێت،،،هەرگیزاو هەرگیز ئێوە بۆ حوکمڕانی نەشیاون وناشێن".
ده‌قی ووتاره‌كه‌ی ئه‌مرۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی كلیك لێره بكه
PM:07:38:14/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 10012
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت