یەكێتی جیهانی زانایانی ئیسلامی داواى راگرتنی نوێژی بە كۆمەڵ و هەینی دەكات
وێستگە نیوز
لە راگەیەندراوێكدا یەكێتی جیهانی زانایانی ئیسلامی داوای كرد بە گشتی لەو وڵاتانەی كۆرۆنایان تێدا بڵاو بۆتەوە نوێژی بە كۆمەڵ و وتاری هەینی رابگیرێت و ئەنجام نەدرێت.
لە راگەیەندراوێكدا یەكێتی جیهانی زانایانی ئیسلامی دەڵێت بەهۆی مەترسی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا پێویستە لەسەر مسوڵمانان پابەند بن بە كۆنەبوونەوە و نوێژە بە كۆمەڵەکان و وتاری هەینی لە ماڵەكانی خۆیاندا ئەنجام بدەن.
هاوكات رێكخراوەكە چەندین بەڵگەی هێناوەتەوە كە دروستە لەم دۆخەدا مسوڵمانان لە ماڵەكانیان نوێژ بكەن و پێویستە نەبنە هۆی مەترسی لەسەر ژیانی خۆیان و خەڵك.
د.ح
PM:05:47:14/03/2020
ئهم بابهته 2540
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت