له هێرشه موشه‌كییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی تاجی سێ سه‌ربازی بیانی برینداربوون
وێستگه نیوزـ
هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژبه داعش رایگه‌یاند كه له هێرشه‌كه‌ی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆی بنكه‌ی سه‌ربازیی تاجی، سێ سه‌ربازی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی برینداربوون.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی بڵاویكرده‌وه كه له‌و هێرشه موشه‌كییه‌ی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه كرایه‌سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازیی تاجی، سێ سه‌ربازی هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه برینداربوون، بێئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی سه‌ربازه‌كان ئاشكرا بكات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14ی ئازاری 2020 چه‌ند موشه‌كێك ئاراستی بنكه‌ی سه‌ربازیی تاجی له باكوری به‌غدا كران و دوو سه‌ربازی هێزه‌كانی به‌رگریی ئاسمانیی عیراق كوژران.
دواتر فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عیراق رایگه‌یاند كه هێرشه‌كه به 33 مووشه‌كی جۆری كاتیۆشا ئه‌نجامدراوه و یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی به‌رگریی ئاسمانیی عیراقی پێكاوه كه باره‌گاكه‌ی له نزیك باره‌گای هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی له‌ناو بنكه سه‌ربازییه‌كه‌دا.
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ره‌تیكردوه‌ته‌وه كه ئه‌مریكا یان هیچ هێزێكی بیانیی دیكه به‌بێ ره‌زامه‌ندیی حكومه‌تی عیراق و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق كاردانه‌وه‌ی هه‌بێت و وتی، بۆ ئه‌وه‌ی زیانی زیاتر به‌ر عیراق نه‌كه‌وێت، پێویسته په‌له بكرێت له جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مان بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان له عیراقدا.
PM:04:53:14/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 2400
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت