داوا دەكرێت رۆژنامەكان پشوو بدەن


وێستگە نیوز-
رێكخەری سەنتەری میترۆ بە باشی دەزانێت كە رۆژنامەكانیش پشوو بدەن بە رۆژنامەنوس و كارمەندەكانیان تا لە قۆناغی خۆپاراستندا، رۆژنامەكان دەرچن و دەستاودەست نەكەن، پشت بە سایتەكانیان ببەستن بۆ گواستنەوەی هەواڵ و راپۆرتەكانیان.

رەحمان غەریب رێكخەری سەنتەری میترۆ بە وێستگە نیوزی راگەیاند هەمووان دەزانین بەهۆی فایرۆسی كۆرۆنا هەموو دونیا و كوردستان حاڵەتی كتوپڕی نائاسایدان، ئەم حاڵەتە دەبێت دامەزراوەكانی میدیاش بە هەندی وەربگرن وتی" بۆ نمونە لە بری دەركردنی رۆژنامە دەكرێت پشت بە رۆژنامەی ئەلیكترۆنی ببەستین".

هەروەها باسیلەوەشكرد رێكخراوی تەندروستی جیهانی لەپاڵ رێنوێنییەكانی داوا لە كۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی دەكات كە وریای هەواڵی ناراست، ئێمەش پێشتر داوامان لە میدیاكان كرد بۆ بەرنامەو راپۆرتەكانیان لەسەر ڤاپرۆسەكە پرسیار لە ناوەندی ئەكادیمی و زانستی، بكە كەسانی شارەزا بدوێننن جەختیكردەوە "ئەركی میدیایە بگەڕی بە دوای ئەو ناوەندانەی ریكلام بۆ دەرمانی ساختە دەكەن، هەر كەسێك ووتی چارەسەر لای منە، بڕوا نەكەن" ئێستا رۆڵی میدیا لە پاڵ رێنوێنی تەنروستی بگەڕی بە دوای ئەو كۆمپانیا بازرگانانەی لە رێی هەواڵی درۆ ریكلام بۆ  دەرمانی ساختەی نەخۆشییەكە، دەكەن و ئاشكرایان بكەن".

هەوەها داوایكرد میدیاكان جیاوازی بكەن لە نێوان ئەوهەواڵانەی بە راستی دەزانن، ئەوانەی پێدەچێ راست بن، گریمانەی ئەوەیان لە لا بێت هەندێ بازرگانی چاوچنۆك بیانكەنە بە پردی گواستنەوەی هەواڵی درۆ بۆ ساغكردنەوەی هەندێ كاڵای خۆپارێزی".

رێكخەری میترۆ وتی" بەردەوام گرنگی بدەن بە لێدوان پەیامەكانی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان و عێراق، رێكخراوی تەندروستی جیهانی WHO".

داوای لە رۆژنامەنوسانیش كرد پێش ئەوەی بچنە ناو قەرەباڵغی ئەوە بزانن كە حكومەتی هەرێم قەرەبالغی قەدەغەكردوە پێویستە پێداویستی خۆپارێزی لەگەڵ خۆیاندا هەڵگرە جەختیكردەوە" رێوشوینەكانی خۆپاریزی كە حكومەتی هەرێم پەیڕەوی دەكات لەئاستێكی باشدایە هەوڵەكانی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی جێگەی دەستخۆشین.
د.ح
 


PM:02:28:11/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 6648 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت