قوباد تاڵەبانی: تکاتان لێ دەکەم ئەم دوو هەفتەیە بۆ خۆپارێزییە و وەک پشووەکانی دیکە سەیری مەکەن
ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆڕۆنای کرد
وێستگە نیوز-تانیا کفری
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم داوای لە خەڵکی کوردستان لەو دوو هەفتەیەی حکومەتی هەرێم پشووی راگەیاندووە خۆیان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بپارێزن و نەچنە شوێنە قەرەباڵغەکان.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی، " ئەمڕۆ لە ئەنجومەنی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆڕۆنادا بڕیارماندا بە راگەیاندنی دوو هەفتە پشووی فەرمی، تکاتان لێ دەکەم ئەم دوو هەفتەیە بۆ خۆپارێزییە و وەک پشووەکانی دیکە سەیری مەکەن".
دەشڵێت، " مەچنە شوێنە قەرەباڵخەکان و پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکانی وەزارەتی تەندروستی بن، تا ئەو جێگایەی پێتان دەکرێت لە ماڵەکانتان بمێننەوە".
هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە، " بەیەکەوە دەتوانین بە کەمترین زیان ئەم قۆناغە دەرباز بکەین".
ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ ئەنجومەنی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆڕۆنا پشووی ڕاگەیاند بەجۆرێک لە ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ١٢-٣-٢٠٢٠ تاوەکو ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٦-٣-٢٠٢٠ دەبێتە پشووی فەرمی، و (ڕۆژانی ٢٧و٢٨-٣-٢٠٢٠ پشووی کۆتایی ھەفتانەیە)، و ڕۆژی یەکشەممە ٢٩-٣-٢٠٢٠ دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە.
PM:07:41:09/03/2020
ئهم بابهته 2864
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت