تەنها پێنج رۆژ لەگەڵ هاوسەری یەکەمی بوو، ئێستا هەردوو هاوسەرەکەشی هاوڕێن

‌لەیلا ئەسکەندەر


وێستگە نیوز- 
لەیلا ئەسکەندەر، هونەرمەندی لوبنانی ئاشکرای کرد دوو جار هاوسەرگیری کردووەو لەگەڵ هاوسەری یەکەمیدا تەنها پێنج رۆژ ماوەتەوەو جیابوونەتەوە. 

لەیلا لە چاوپێکەتنیدا لەگەڵ کەناڵێکی کوەیتی دەڵێت، " هاوسەری یەکەمم پیاوێکی بازرگانی کوەیتی بوو دوای هاوسەرگیریم تەنها پێنج رۆژ لەلای مامەوە دواتر جیابووینەوە چونکە نەگونجاین". 

لەیلا ئەسکەندەر وتیشی، " لەگەڵ هاوسەری پێشووم سەرەڕای ئەوەی جیابووینەتەوە وەک هاوڕێین بەڵکو هاوڕێی هاوسەری ئێستاشمە کە پیاوێکی بازرگانی سعودیە بە ناوی یەعقوب فەرحان". 

لەیلا ئەسکەندەر رەتیشیکردەوە، هاوسەرگیرییەکانی بە هۆکاری پارە بووبێت و وتی "ئەو هەواڵانە دوورن لە راستیەوەو تەنها قسە میدیاکانە". 

هەروەها وتی، " بە ڕای من جیابوونەوە هیچ لە ژن کەمناکاتەوە" 


ش . ر 


PM:06:21:09/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 15584 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو