هەولێر.. كۆبونه‌وه‌ی لیژنەی باڵای رووبەڕوو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەڕێوە دەچێت


وێستگە نیوز-
بە مەبەستی گرتنەبەری رێكاری زیاتر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و رێگری لە بڵاو بوونەی كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕوو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەولێر بەڕێوە دەچێت.


كۆبوونەوەكە بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و بە بەشداریی بەشێك لە بەرپرسانی پەیوەندیدار لە حكومەت و وەزیرەكانە.

سەرچاوەیەك ئاشكرایكرد كە لەم كۆبوونەوەدا ژمارەیەك بڕیاری گرنگ دەدرێت بە مەبەستی رێگریكردن لە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئەو هەنگاوانەی پێویستن بگیرێنەبەر



PM:12:54:09/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 2220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو