مسته‌فا چاوڕه‌ش له‌سه‌ر راگرتنی ده‌وامی یه‌كه‌كانی 70ی پێشمه‌رگه روونكردنه‌وه ده‌دات
مسته‌فا چاوڕه‌ش
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
مسته‌فا چاوڕه‌ش، فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌كانی حه‌فتای هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له باره‌ی راگرتنی ده‌وامه‌وه روونكردنه‌وه ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌وام رانه‌گیراوه به‌ڵام تا دوای نه‌ورۆز هه‌موو به‌شه‌كان به ته‌ناوب ده‌وام ده‌كه‌ن.
مسته‌فا چاوڕه‌ش به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی حه‌فتا وه‌ك یه‌كێك له قه‌ره‌باڵغترین شوێنه‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌و به‌رگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا، بڕیاردرا تا دوای نه‌ورۆ ده‌وام له سه‌رجه‌م به‌شه‌كاندا بكرێت به خه‌فاره‌ت.
وتیشی: "ده‌وام راناگرین، به‌ڵام ده‌وامی كارمه‌ندان كه‌مده‌كه‌ینه‌وه كه به‌شێوه‌ی ته‌ناوب ده‌وام ده‌كه‌ن، تا ئه‌م دۆخه‌ی هاتووه‌ته پێشه‌وه تێی ده‌په‌ڕێنین".
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تا ئێستا له هه‌رێم 13 حاڵه‌تی تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون و یه‌ك حاڵه‌تی گیان له ده‌ستدانیش هه‌بووه.
PM:12:08:09/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 12288
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت