یهكهم حاڵهتی كۆرۆنا له بهندیخانهكانی سنهو كرماشان تۆمار كرا
وێستگه نیوز ـ
دوای ئەوەی دەیان بەندکراوی تووشبوو بە پەتای کۆرۆنا لە بەندیخانەکانی ئێران بە تایبەت بەندیخانەی ئورمیە بۆ ناوەندە تهندروستییهكانی دەرەوەی بەندیخانەی گوازرانەوە، یەکەمین حاڵەتەکانی تووشبووی بەندکراوان بەو پەتایە لە بەندیخانەکانی کرماشان و سنە تۆمار کران.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردهوه: رۆژی یەکشەممە 1ی ئازاری 2020، بەندکراوێکی راگیراو لە بەندی بەندیخانەی گشتی دێزڵ ئاوای کرماشان دوای ئەوەی باری تەندروستی ناجێگیر بووە، لەلایەن کادری تهندروستی بەندیخانەوە بۆ دەرەوەی بەندیخانە گوازراوەتەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەبەندیخانەی دێزڵ ئاوا ناسنامهی ئەو بەندکراوەی بهناوی ئەحمەد قویتاسی، راگەیاندووە و ئاماژهی بهوهداوه كه تووشی كۆرۆنا بووه.
لەلایەکی دیکەوە و هەمان رۆژ، بەندکراوێکی تووشبوو بە پەتای کرۆنا لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە بە شێوەیەکی تەواو ئەمنییەتی بۆ دەرەوەی بەندیخانە گوازراوەتەوە، كه تا ئێستا ناسنامهی بهندكراوه تووشبووهكه ئاشكرا نهكراوه.
هــ. ر
PM:05:44:04/03/2020
ئهم بابهته 1908
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت