تەندروستی عیراق روونكردنەوە لەسەر حاڵەتی گیانلەدەستدانی مامۆستا ئاینییەكە بڵاو دەكاتەوە


وێستگە نیوز-
وەزارەتی تەندروستی عیراق راگەیەندراوێكی بڵاو كردۆتە و ئاشكرایكردووە كە هێشتا یەكلایی نەبۆتەوە ئەو مامۆستا ئاینیەی ئەمڕۆ لە سلێمانی گیانی لە دەستدا بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بووبێت.


لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی تەندروستی عیراق دەڵێت تا ئێستا پێنج حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا لە سلێمانی تۆماركراوە، حاڵەتی شەشەمیش گومانی لەسەر بووە لە پیاوێكی بە تەمەن كە چەند نەخۆشییەكی دیكەی هەبووە، پاش وەرگرتنی چەند نمونەیەك بۆ پشكنینی تەندروستی دۆخی تێكچووە و گیانی لە دەستداوە.

دەشڵێت تا ئەمكاتە روون نەبۆتەوە كە ئەو كەسە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە یان نا، لە ئێستاشدا چاوەڕێی ئەنجامی پشكنینەكانین كە لایەنی پەیوەندیدار لە توانایدایە ئەوە یەكلایی بكەنەوە.

هەروەها رایگەیاندووە كە رێكاری پێویست گیراوەتەبەر لە لایەن بەرپرسانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ كەس و كارەكەی و ئەو كەسانەی لەم دۆخەدا لەگەڵیدا هەڵسوكەوتیان كردووە.

داواشی كردووە لە میدیاكان كە پەلە نەكەن و هۆشدار بن لە بڵاو كردنەوەی زانیاریەكان پێش ئەوەی دڵنیا ببنەوە و دەبێت هەواڵەكە لەسەرچاوەی رەسمییەوە بێت.

د.ح
 
 


PM:01:50:04/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 9992 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت