تەقە لە ماڵی ئەندامێکی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی کرا



وێستگە نیوز-تانیا کفری  
شەوی ڕابردوو تەقە لە ماڵی سامان گەرمیانی، ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی کرا. 

سەرچاوەیەکی نزیک لە سامان گەرمیانی بە وێستگە نیوز-ی ڕاگەیاند، شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی قلۆرەیسی شاری سلێمانی تەقە لە ماڵی سامان گەرمیانی کراوەو ئەوانەی تەقەیان کردووە ڕایانکردووە. 

وتیشی، " شوێنەواری چەند گولەیەک بە بەردەم دەرگای ماڵی سامان گەرمیانیەوە دیارە بەڵام لە ڕووداوەکەدا سامان گەرمیانی سەلامەت دەرچووە". 



PM:01:04:04/03/2020














ئه‌م بابه‌ته 46836 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت