پێشنوێژو وتارخوێنی یەکێک لەمزگەوتەکانی سلێمانییە
شەشەم حاڵەتی كۆرۆنا لە سلێمانی تۆماركرا


وێستگە نیوز -

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆمارکردنی حاڵەتێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە سلێمانی راگەیاند، بەپیی زانیاری وێستگە تووشبوی شەشەم مامۆستای ئاینیە.

 

لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی تەندروستی بڵاوی كردەوە لە درێژەی ڕێکارەکانی پشکنین بۆ گومانلێکراوان، کەسێکی تر لە هەرێمی کوردستان لە پشکنین دەرچوو هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 یە، دانیشتووی شاری سلێمانی دوای نەخۆش کەوتنی و سەردانی پزیشک گومانی لێکرا.

دەشڵێت: ئێستا لە هەرێمی کوردستان شەش نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 هەیە و لەژێر چاودێری پزیشکی دانە
 
سەرچاوەیەك بۆ وێستگە ئاشكرایكرد تووشبووەکە تەمەنی 70 ساڵە و پێشنوێژو وتارخوێنی یەکێک لەمزگەوتەکانی سلێمانییە، ئێستاش رەوشی تەندروستی نا جێگیرە.
 

 


AM:09:29:04/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 9188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت