بانكی نێوده‌وڵه‌تی 12 ملیار دۆلار ته‌رخان ده‌كات بۆ وڵاتانی توشبوو به كۆرۆنا
وێستگه نیوزـ
بانكی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند كه 12 ملیار دۆلاری بۆ هاوكاریكردنی ئه‌و وڵاتانه ته‌رخان كردوه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه تووشی كێشه‌ی ته‌ندروستی و ئابوری بوون.
ده‌یڤد مالباس، سه‌رۆكی بانكی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند كه زۆر شتی نه‌زانراو سه‌باره‌ت به كۆرۆنا هه‌ن كه به‌خێرایی بڵاوبوه‌وه و ڤایرۆسه‌كه كاریگه‌ریی خراپی ئابوری و مرۆیی دروست كرده‌وه.
وتیشی: بانكی نێوده‌وڵه‌تی 12 ملیار دۆلاری ته‌رخانكردوه بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه به‌ده‌ست ئاسه‌واری ئابوری و ته‌ندروستیی ڤایرۆسه‌كه ده‌ناڵێن كه له چین بڵاوبوه‌وه و تائێستاش بۆ 80 ده‌وڵه‌تی جیهان گواستراوه‌ته‌وه.
به‌پێی دوایین ئاماری ناوه‌نده جیهانییه‌كان تائێستا 92 هه‌زار و 801 كه‌س له جیهاندا توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و سێ هه‌زار و 21یش به‌و ڤایرۆسه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 50 هه‌زار و 691ی دیكه‌ش دوای توشبون چاك بونه‌ته‌وه.
AM:09:02:04/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 1724
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت