ئەو كەسەی وێنەی تەرمی مردوانی كۆرۆنای بڵاو كردەوە دەستگیر دەكرێت


وێستگە نیوز-
كەسێك لە شاری قوم كە لە شوێنی تایبەت بە هەڵگرتنی مردوان كاردەكات، ڤیدیۆیەكی بڵاو كردەوە كە لە شوێنی كارەكەی تۆماریكردبوو، لە دوای ئەوە بە فەرمانی داواكاری گشتی دەستگیركرا.

داواكاری گشتی شاری قوم رایگەیاند كەسێك دەستگیركراوە كە لە بەفرگری تایبەت بە مردوان كاردەكات لە پارێزگای قوم، پاش ئەوەی تۆمارێكی ڤیدیۆیی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو كردۆتەوە.

دەشڵێت ئەوەی ئەو كارەی ئەنجامیداوە نایاساییە و بێ پرس بووە، بەو هۆیەوە دەدرێت بە دادگا.

لە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت كە تەرمخانەكە تەرمی زۆری لێیە، كە بە وتەی ئەو بە هۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە، بەڵام داواكاری گشتی دەڵێت هەركەسێك وێنە و ڤیدیۆی ناڕاست بڵاو بكاتەوە و خەڵك بترسێنێت دەدرێت بە دادگا و بە توندی مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت.



 


AM:07:52:04/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 49132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت