وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم: له 24 كاتژمێری رابردودا هیچ توشبویه‌كی نوێی كۆرۆنا تۆمار نه‌كراوه
وێستگه نیوزـ
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند كه لە ماوەی 24 کاژێری رابردودا هیچ توشبویەکی نوێ بە کۆرۆنا تۆمار نەکراوە و ئه‌وانه‌ش كه توشی ڤایرۆسه‌كه بوون، باری ته‌ندروستییان جێگیره.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردوی ڤایرۆسی كۆرۆنای له هه‌رێم بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه پشکنین بۆ 39 کەس کراوە و ئەنجامەکان دەریانخستووە هیچ کەسیان هەڵگری ڤایرۆسەکە نین.
ده‌رباره‌ی باری ته‌ندروستیی پێنج توشبوه‌كه‌ی شاری سلێمانی به كۆرۆنا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندوه كه تەندروستیی ئەو تووشبووانە زۆر باش و جێگیرە، بەبێ ئەوەی پێویستییان بە چارەسەر بێت تەنها لەژێر چاودێری پزیشکدان و لەکاتی پێویستیدا چارەسەری پزیشکیان پێدەدرێت.
لەبارەی ژمارەی ئەوانەی لە کەرەنتینەکاندا هێڵدراونەتەوە، وەزارەتی تەندروستی دەڵێت ژمارەیان دوو هەزار و 564 کەسە و دابەشکراون بەسەر شارەکاندا بەمشێوەیە:
- هەولێر: هەزار و 174 کەس
- سلێمانی: 535 کەس
- دهۆک: 449 کەس
- هەڵەبجە: 82 کەس
- گەرمیان: 208 کەس
- راپەڕین: 104 کەس
- کۆیە: 12 کەس
لە راگەیه‌ندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، تیمە تەندروستییەکان چاودێرییان دەکەن بۆ چارەسەری پێویست لە کاتی رودانی بارێکی لەناکاو.
PM:11:15:03/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 3592
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت