وێستگە نیوز-
یەکێتی زانایانی ئاینی لە کوردستان ڕایگەیاند، پابەندبوون بە ڕێنماییەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا ئەرکێکی شەرعیە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٣ ی ٣ ی ٢٠٢٠ لیژنەی باڵای فتوای هەرێم و یەکێتی زانایانی ئاینی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان سازکرد و ڕایگەیاند، پابەندبوون بە ڕێنماییەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا ئەرکێکی شەرعیە.
ڕاشیگەیاند، ئەوانەی بە کۆرۆنا گیانلەدەست دەدەن پلەی شەهیدیان هەیە.
ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئێستادا ناتوانرێت وتاری هەینی ڕابگیرێت.
هاوکات داواشی کرد، مەولود و پرسە و ئاهەنگەکان و مەراسیمە ئاینیەکان ڕابگیرێن و پرسەش تەنها ئەنجامدانی شتنی مردووەکە و پرسەکەی لەسەر گۆڕستان کۆتایی پێبهێنرێت.
هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ئەرکێکی شەرعیە ئەوانەی لە ئێران گەڕاونەتەوە بچن پشکنین ئەنجامبدەن، هەرکەس گومان لە خۆی بکات کە هەڵگری ڤایرۆسەکە یە و بچێتە ناو خەڵکەوە گوناهبارە.
PM:12:06:03/03/2020
ئهم بابهته 4084
جار خوێنراوهتهوه