قه‌ڵغانێك بۆ خۆپاراستن له كۆرۆنا
وێستگه نیوزـ
ئه‌ندازیارێكی چینی دیزاینی قه‌ڵغانێكی مرۆیی بۆ خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا نیشان دا كه ده‌توانێت رێگری بكات له توشبون به ڤایرۆسه‌كه.
ئه‌ندازیاره‌كه قه‌ڵغانه‌كه‌ی له‌شێوه‌ی باڵی شه‌مشه‌مه‌كوێره‌دا دروست كردوه و ده‌ڵێت "ببه به شه‌مشه‌مه‌كوێره"، له قه‌ڵغانه‌كه‌دا چه‌ند گڵۆپێك هه‌ن كه ده‌توانن پله‌ی گه‌رما ئه‌وه‌نده به‌رز بكه‌نه‌وه تا ئەو ئاساتەی کە بتوانن ڤایرۆسی كۆرۆنا له له‌شی مرۆڤدا له‌ناوبه‌رن.
ئه‌و مادده‌یه‌ی قه‌ڵغانه‌كه‌ی لێ دروستكراوه پلاستیكه و بەشێکی زۆری لەشی مرۆڤ داده‌پۆشێت و توانای كشانی هه‌یه به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن به قه‌باره‌ی له‌شی خۆیان بیپۆشن.
به‌پێی دوایین ئامار، تائێستا 90 هه‌زار و 181 كه‌س له جیهاندا توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون كه 80 هه‌زاریان له چینه و هه‌ر له‌و وڵاته زیاتر له دوو هه‌زار كه‌س به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
PM:09:38:02/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 8568
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت