یەکێتی ئەوروپا هێزی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا پێکدەهێنێت



وێستگە نیوز- 
وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا "هێزی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا" پێکدەهێنن. 

سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا ئەمڕۆ دووشەممە ٣ ی ٢ ی ٢٠٢٠ ڕایگەیاند، ئاستی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە مامناوەندەوە بۆ ئاستی باڵا بەرز بووەتەوە.

ئۆرسولا ڤۆن، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا بە رۆژنامەنوسانی ڕایگەیاند، وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا "هێزی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا" دروست دەکەن بۆ ئەوەی هەماهەنگی لنێوانیان هەبێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا". 

ئاماژەی بەوەش کرد، " ئاستی مەترسی ڤایرۆسەکە لە ناوەندەوە بۆ باڵا بەرزبووەتەوەو تا ئێستا لەناو وڵاتانی ئەندامی یەکێتیەکەدا ٣٨ کەس گیانیان لەدەستداوە". 

ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێستادا لە ٦٤ وڵاتی جیهان بڵاوبووەتەوەو ٨٩ هەزار و ٢٢٩ کەس لەو وڵاتانە توشبوون، لەو ژمارەیەش سێ هەزار و ٥٧ کەس گیانیان لەدەستداوەو، لە کۆی توشبووانیش تا ئێستا ٤٥ هەزار و ١٣٩ کەس لە ڤایرۆسەکە ڕزگاریان بووەو چاکبوونەتەوە


PM:06:10:02/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 2468 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت