میترۆ: نیاز عەبدوڵا بەرپرسیارێتی ناكەوێتە ئەستۆ


وێستگە نیوز-
بەرێوەبەری سەنتەری میترۆ داوا لە لاینە پەیوەندیدارەكان دەكات، رێز لە یاساكانی پەرلەمان و راسپاردەكانی حكومەت و ئەنجومەنی دادوەری بگرن، لە بابەتەكانی تایبەت بە بڵاوكردنەوە تەنها پەنا بۆ یاسای رۆژنامەگەری ببرێت.

 


لە رۆژانی رابردوودا رۆژنامەنوس دڵشاد ئەنوەر، ئەمڕۆیش رۆژنامەنوس نیاز عەبدوڵا، كەیسەكانیان بە پێی یاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان جوڵێنراوە، لە كاتێكدا كەیسەكانیان پەیوەندی بە رۆژنامەگەرییەوە هەیە.

دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بە وێستگە نیوزی راگەیاند ئەوەی پەیوەندیدارە بە كەیسی رۆژنامەنوس نیاز عەبدوڵا هەیە ئەوە لە یاسای رۆژنامەگەری دەقی یاسایی روون هەیە كە دەڵێت " سەرنوسەرو نوسەر بەرپرسیارێتی مەدەنی و سزایی ئەو بابەتەیان لە ئەستۆیە كە بڵاودەكرێنەوە" جەختیكردوە " نیاز عەبدوڵا  بەرپرسیارێتی ناكەوێتە ئەستۆ چونكە نە سەرنوسەری درەو میدیایە كە شكاتەكەی لێكراە نە نوسەر بووە لەو بابەتەدا"

باسیلەوەشكرد كە كەیسی رۆژنامەنوس دڵشاد ئەنوەر كە پەیوەندی بە هۆی نوسینێكەوە لە دژی تۆمار كراوە لە بنەرەتدا رۆژنامەگەرییە و داوامان كردوە هەر بە یاسی رۆژنامەگەری یەكلابكرێتەوە.

بەرێوەبەری سەنتەری میترۆ جەختیكردەوە "داوا لە لاینە پەیوەندیدارەكان دەكات، رێز لە یاساكانی پەرلەمان و راسپاردەكانی حكومەت و ئەنجومەنی دادوەری بگرن، لە بابەتەكانی تایبەت بە بڵاوكردنەوە تەنها پەنا بۆ یاسای رۆژنامەگەری ببەن نەك یاسایەكی تر"


AM:11:22:01/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 4344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو