عەلاوی داوا دەکات دانیشتنی دەنگدان بە کابینەکەی دوابخرێت
محەمەد تۆفیق عەلاوی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی عیراق
وێستگە نیوز-
دانیشتنی متمانەدان بە کابینەی حکومەتی عیراق بۆ رۆژی یەکشەممە دوا دەخرێت.
محەمەد تۆفیق عەلاوی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی عیراق بۆ پێکهێنانی حکومەت ئەمڕۆ هەینی ٢٨ ی شوبات-ی ٢٠٢٠ داوای لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی عیراق کرد کۆبوونەوەی متمانەدان بە کابینەکەی بۆ رۆژی یەکشەممە دوا بزات.
لە نامەیەکیدا کە بۆ سەرۆکی پەرلەمانی عیراقی ناردووە، عەلاوی نوسیویەتی " بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان داوات لێ دەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی بۆ رۆژی یەکشەممە ١ ی ئازار دوا بخەیت".
جێی ئاماژەیە سەرۆکایەتی پەرلەمانی عیراق کۆبوونەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەمەی کە تایبەت بوو بە دەنگدان بە کابینەکەی عەلاوی بۆ سبەی شەممە دواخستبوو.
PM:10:13:28/02/2020
ئهم بابهته 2048
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت