تەندروستی سلێمانی: هەفتەی داهاتوو هەفتەیەکی هەستیارە بۆ خۆپارێزی لە کۆرۆنا


وێستگە نیوز- 

تەندروستی سلێمانی پەیامێکی نوێ سەبارەت بە کۆرۆنا بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتو هەفتەیەکی هەستیارە بۆ خۆپارێزی لە نەخۆشی کۆرۆنا.

سەباح هەورامی، بەرێوبەری گشتی تەندروست سلێمانی، رایگەیاند،  هەفتەی داهاتو هەفتەیەکی هەستیارە بۆ خۆپارێزی لە نەخۆشی کۆرۆنا.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی تەندروستی سلێمانی: 


۱.هەفتەی داهاتوو هەفتەیەکی هەستیارە بۆ خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا لە شاری سلێمانی و دەوروبەی .
۲.داوا لە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری دەکەین زیاتر پابەندی رێنماییە تەندروستیەکان بن لە هەفتەی داهاتووەوە.
۳.ئەو هاوڵاتیانەی لە وڵاتی ئێران گەراونەتەوە پێویستە لە شوێنێکی جیاکراوە چاودێری بکرێن و بەرکەوتنیان لەگەڵ هاوڵاتیانی تر نەبێت.
٤.هەر هاوڵاتیەک لە وڵاتی ئێران گەراوەتەوە نیشانەکانی وەک (بەرزی پلەی گەرمی و کۆکە و پژمینی) هەیە پێویستە سەردانی کلینیکی چارەسەری کۆرۆنا بکات لە گەرەکی (سەرچنار).
۵. هەر هاوڵاتیەک سەردانی ئێرانی نەکردبێت یان بەرکەوتنی راستەوخۆی لەگەڵ کەسانێک نەبوبێت کە لە ئێران گەرابێتەوە لە کاتی هەبونی نیشانەکانی پەتای ئەنفلۆنزادا پێویست ناکات سەردانی نەخۆشخانە بکات لە ئێستادا.


PM:08:14:28/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 8616 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت