لەسەر دۆسیەی كوشتنی هاوڵاتییەك تۆمەتبارێك دەستگیركرا


وێستگە نیوز
پۆلیسی سلێمانی بڵاوی كردەوە كە بەبڕیاری دادوەرو لەسەر دۆسییەی كوشتنی هاوڵاتییەك، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری تۆمەتبارێكیان دەستگیركردو دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلی‌ تۆمه‌تباره‌كه‌دا.


بە پێی راگەیەندراوی پۆلیس دوای ئەوەی لەسەر دۆسیەی كوشتنی هاوڵاتییەك لەلایەن دادگاوە فەرمانی ده‌ستگیركردن بۆ تۆمه‌تبارێك‌و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌رچو، دوای بەدواداچون‌و لێكۆڵینەوەكان، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری توانیان بڕیارەكەی دادگا جێبەجێ بكه‌ن‌و لەڕۆژی 20-2-2020 تۆمەتبار (گ، ع، م) دەستگیركراو دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكی جۆری شكۆدا كه‌ به‌تۆمه‌تبار بووه‌.

جێی ئاماژەیه‌ لەساڵی 2018 دا هاوڵاتییەك لەشاری سلێمانی بەدەستڕێژی گوللـە كوژراو تۆمەتبارێك لەسەر دۆسیەكە دەستگیركرا، لەئێستاشدا تۆمەتبارێكی تر لەسەر هەمان دۆسییە دەستگیركراوەو دەستیشگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا.

راشیگەیاندوو "تۆمەتبار بەڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەدۆسیەكە بەردەوامە".


 


PM:01:42:27/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 4464 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت