ناوی بەشێک لە كاندیدانی كابینه‌كه‌ی عه‌للاوی بڵاوكرایه‌وه‌

‌محەمەد تۆفیق عەلاوی

وێستگه‌ نیوز ـ
بڕیارە سبەینێ لە دانیشتنی پەرلەماندا دەنگ لەسەر کابینەکەی محەمەد عەلاوی، کاندیدی راسپێدراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق بدرێت و لە ئێستاشدا ناوی20 کەس بۆ 18 وەزارەتی کابینەکەی بڵاوکراوەنەتەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، 26ی شوباتی 2020، لیستی ناوی 20 کاندید بۆ 18 وەزارەتی کابینەکەی عەلاوی بڵاوکرانەوە و لە لیستەکەشدا ناوی کاندیدانی هەر یەك لە وەزارەتەكانی، ناوخۆ، داد، دارایی، بازرگانی و وەزارەتی دەوڵەت بۆ كاروباری هەرێم یەکلانەکراونەتەوە.

ناوی کاندیدانی وەزارەتەکان و پۆستەکانیان:

-زەینەب عەبدولساحیب عەبود، وەزیری گەیاندن

-شاکر عەبدولئەمیر حسێن جەواد، وەزیری کشتوکاڵ

-یوسف مەحمود محەممەد مەشهەدانی، وەزیری پیشەسازی

-جاسب عەبدولزەهرا یاسین، وەزیری کارەبا

-ئەحمەد وەلید دووری، وەزیری وەرزش و لاوان

-مەزهەر محەممەد ساڵح، وەزیری پلاندانان

-خالید بەتال نەجم جغێفی، وەزیری پلاندانان

-محەممەد ئەمین عەلوانی، وەزیری پلاندانان

-موزیڕ زەکی خەیروڵڵا، وەزیری تەندروستی

-مازن سەمیر عەلی موحسین حەکیم، وەزیری پەروەردە

-واسق سالم هاشمی، وەزیری رۆشنبیری

-موزاحم قاسم ئەلخەیات، وەزیری خوێندنی باڵا

-باسم جەمیل ئەنتۆن جەرجس یەزیدی، وەزیری کۆچ و کۆچبەران

-قوسەی عەبدولموحسین عوبێد، وەزیری بەرگری

-حوسێن ئەحمەد جەعفەر چەلەبی، وەزیری نەوت

-ریاز كازم غێدان خەزرەجی، وەزیری نیشتەجێکردن

-جابر حەبیب جابر حمێداوی، وەزیری دەرەوە

-ئەحمەد مەكی ڕاجی باقر، وەزیری گواستنەوە

-سوندس عومەر عەلی بەیرەقدار، وەزیری کارو كاروباری كۆمەڵایەتی

-نەزیر عەباس حەسون ئەنساری، وەزیری سەرچاوەکانی ئاو

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد تۆفیق عەلاوی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عيراق رایگەیاند، سبەینی پێنجشەممە، پەرلەمانی عيراق دەنگ لەسەر کاندیدی وەزارەتەکانی کابینەکەی دەدات.

هــ. ر


PM:08:28:26/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 1424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت