کەمێک پێش ئێستا، بەبڕیارێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەک هەوڵێک بۆ رێگریکردن لەبڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تەواوی دەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان بەڕوی ئێراندا داخران.
سەرچاوەیەک لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە بە وێستگە نیوز-ی ڕاگەیاند، فەرمانی داخستنی دەروازەکانیان پێگەیشتووە کە هاتووچۆی خەڵک و هاوردە و هەناردەکردنی خواردەمەنی و کەلوپەلیش دەگرێتەوە.
وتیشی، " لە بڕیارەکەدا ماوەی داخستنی دەروازە سنورییەکان دەستنیشاننەکراوە".
ئەم بڕیارەی حکومەتی هەرێم دوای ئەوە دێت ماوەی چەند رۆژێکە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران بڵاوبووەتەوە.
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە سەعید نمەکی، وەزیری تەندروستی ئێران لەمیانەی کۆبونەوەی داخراوی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتە 47 کەس، لەنێوانیشیاندا 12 کەس بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیانلەدەستداوە.
PM:05:00:24/02/2020
ئهم بابهته 2300
جار خوێنراوهتهوه