سەرۆک کۆمارى عیراق: پێویستە هەموو رێكارەكان بۆ رێگری لە كۆرۆنا بگیرێتە بەر
وێستگە نیوز-
د. بهرههم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق ئهمڕۆ دوو شهممه ٢٠٢٠/٢/٢٤ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا لەگەڵ لە وەزیری تەندروستی و ژینگە د. جەعفەر سادق عەلاوی و شاندی یاوەری كۆبوویەوە.
لە راگەیەندراوێكدا سەبارەت بە كۆبوونەوەكە سەرۆكایەتی كۆمار بڵاوی كردەوە كە "باس لە پلانی وەزارەتی تەندروستی کرا لە گرتنەبەری ڕێوشوێنەکانی خۆپاراستن و ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا".
سەۆكایەتی كۆماری رایگەیاندووە كە د. بەرهەم، جەختی لە گرنگی ڕووبەڕوبوونەوەی پەتا و نەخۆشییە گواستراوەکان و ئامادەکاری پێویست بۆ ڕێگرتن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق کردەوە، ھەروەھا دووپاتی لە پێویستی پێشخستنی سەنتەر و دامەزراوەکانی تەندروستی و گرتنەبەری گشت ڕێوشوێنی خۆپارێزی کردەوە، کە دەبنە هۆی پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان.
لەلای خۆیەوە وەزیری تەندروستی باسی لە پلانەکانی وەزارەتەکەی بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەنگاوەکانی پاراستنی هاووڵاتیان لە تووشبوون بەو پەتایە کرد لە پێناو دابینکردنی ژینگەیەکی شیاو و گونجاو.
د.ح
PM:02:46:24/02/2020
ئهم بابهته 1232
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت