پەرلەمانتارێك: كۆمپانیای قەیوان لە پشت تۆمەتباركردنی پزیشكەكەی كەلارەوەیە


وێستگە نیوز-
شیرین ئەمین سەرۆکی لێژنەی دەسپاکی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت "بە ڕێوەبەری نەخۆشخانەی کەلاری تایبەت چەند کە سێکی  تر تائێستا ھیچ تاوانێکیان بەسەردا ساخ نەبوەتەوە،  بەپێی زانیارییەکانی ئێمە ڕونە ھەوڵێک ھەیە کەچەند دکتۆرێکی پسپۆڕ لەگەرمیان کراونەتە ئامانج وە مەبەستەکەش بە گشتی لێدانە  لە پێگەی ئەو دکتۆرانە خزمەتی دەڤەرەکەو نەخۆشەکانی ئەم سنورە دەکەن".

بە وتەی شیرین ئەمین "پزیشکەی ئێستا بەھۆی ئەو کەیسەوە ماوەی  19 ڕۆژە  دەست بەسەرە کە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی کەلاری تایبەتە، لە لایەن کۆمپانیای قەیوانەوە داوای لێکراوە کە ئەو نەخۆشخانە بفرۆشن بە نەخۆشخانەی شاری پزیشکانی گەرمیان بەڵام دواکارییەی کۆمپانیای قەیوانیان ڕەتکردۆتەوە".

دەشڵێت "نەخۆشخانەی شاری پزیشکی گەرمیان ھی کۆمپانیای قەیوانە، بەڵام ئەم کۆمپانیایە ھەوڵی ئەوەیە کە ھەر دکتۆرێک ڕێژەیەکی زۆری نەخۆشی بوبێت بیباتە نە خۆشخانەی شاری پزیشکی گەرمیان بە نمونە قەیوان داوای لە دکتۆرێکی پسپۆڕ کردوە کەبڕواتە ئەو نەخۆشخانەیە بەڵام دکتۆرەکە داوکارییەکەی ڕەتکردۆتەوە ئینزاریان پێداوە دەبێت مۆڵەت وەربگرێت لە ئەرکەکەی بەردەوام نەبێت ھەر بۆیە ئێستا ئەو دکتۆرە لە مانگی 7 ساڵی رابرودوەوە مۆڵەتی بێ موچەی وەرگرتوە وەتەنانەت لە دەرەوەی  کوردستانە".

لە كۆتایدا باسی لەوە كردووە كە گەر ئەم دۆسییە لەبەرژەوەندی حیزبی و  کەسانی دیکە زیاد لە قەبارەی خۆی زەق کراوە سەرەڕای ئەوە بێدەنگییەک زۆر لەسەر ئەم دۆسییەدا بەدی دەکرێت  لەھەمان کاتدا لێدوانی پۆلیس و ئاشکرا کردنی ھەندێ وردەکاری لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم دۆسییە ئاماژەیەکی  ترەو دەچێتە قاڵبی تاوانەوە.

د.ح
 


AM:12:17:23/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 2576 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو