كەلار.. بەهۆی مەترسی كۆرۆناوە 51 کەس خراونەتە ژێر چاودێری


وێستگە نیوز- تانیا كفری
راگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای کەلاربڵاوی كردەوە كە تا ئێستا ٥١ هاوڵاتی بە هۆی مەترسی نەخۆشی کۆرۆناوە راگیراون قایمقامی کەلار بەسەریان دەکاتەوە.

لە راگەیەندراوێكدا هاتووە " تا ئێستا ٥١ هاوڵاتی کە لە رێگەی مەرزی نێودەوڵەتی پەرویزخانەوە گەڕاونەتەوە کوردستان راگیراون ئێستا لە یەکێک لە ئوتێلەکانی  لە ژێر چاودێری تەندروستدا".

دەشڵێت "ئێوارەی ئەمڕۆ شەهاب حاجی ئەحمەد قایمقامی قەزای کەلار  بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە رەوشی تەندروستیان و جێ بە جێ کردنی داواکاری و پێداویستییەکانیان ئەو راگیراونەی بە سەر کردەوە".

ئاشكرایكردووە سەرجەمی ئەو راگیراوانە تا ئێستا هیچ نیشانەیەكی ئەو نەخۆشیەیان تیادا تۆمار نەکراوە بەڵام بە پێی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی دەبێت ١٥ رۆژ لە ژێر چاودێری تەندروست دا بب بۆ دڵنیابوون.

د.ح
 


PM:11:21:22/02/2020












ئه‌م بابه‌ته 4992 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو