پۆلیسی ڕاپەڕین: تاکاتێکی نادیار سەردانیکردنی بەندکراوان قەدەغە کرا


وێستگە نیوز-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشكرایكرد بۆ خۆپاراستن لە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا  تاکاتێکی نادیار سەردانیکردنی بەندکراوان قەدەغە کرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە "ئاماژە بەکۆبونەوەی هەریەکە لە وەزارەتی (ناوخۆ و دارایی و پەروەردە و تەندروستی و فەرمانگەی دەرەوەی حکومەتی هەرێم و پارێزگاکان و بەرپرسی یەکە ئیداریەکان ) بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین سەردانیکردنی بەندکراوانی لە گرتن و گواستنەوەی ڕانیە قەدەغە کرد لە پێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتیان لە بڵاو نەبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی وەرزییەکان. بۆیە داوا لە هاوڵاتیانی سنورەکەمان دەکەین سەردانی بەندکراوەکانیان نەکەن تاکاتێکی نادیار.

لە ئێستادا ڤایرۆسی كۆرۆنا بە وڵاتی ئێران بڵاو بۆتەوە و حكومەتی هەرێمیش ژمارەیەك رێكاری گرتۆتەبەر بۆ رێگری لە بڵاو بوونەوەی.

د.ح
  


PM:10:46:22/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 1600 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت