له‌ترسی كۆرۆنا به‌رپرسێكی ئێران به‌پێی خۆی چوو بۆ نه‌خۆشخانه
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای تاران زۆر ترساوه له‌وه‌ی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووبێت و پشكنینی پزیشكیی ئه‌نجامداوه و خۆی خستوه‌ته ژێری ده‌ستبه‌سه‌ریی پزیشكییه‌وه.
موحسن هاشمی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای تاران پێشتر له‌گه‌ڵ موجته‌بی ره‌حمانزاده، سه‌رۆكی شاره‌وانیی ناوچه‌ی 13ی تاران كۆبوه‌ته‌وه، دوای ئەوەش کە ده‌ركه‌وتووه موجته‌بی چوار پشكنینی پزیشكیی بۆ کۆرۆنا کردوەو له‌و چواره سیانیان سه‌لماندویانه كه تووشی ڤایرۆسه كوشنده‌كه بووه، هاشمی ترساوەو بەپێی خۆی چووە بۆ نەخۆشخانە
له ترسی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ موجته‌بی كۆبوه‌ته‌وه و گومانی ئه‌وه‌ی هه‌بووه خۆشی توشی ڤایرۆسه‌كه بوبێت، هاشمی پشكنینی پزیشكیی ئه‌نجامداوه و خۆشی خستوه‌ته ژێر ده‌ستبه‌سه‌ریی پزیشكییه‌وه تا له ته‌ندروستیی دڵنیا ببێته‌وه.
هه‌رچه‌نده توشبونی موجته‌بی به كۆرۆنا به گه‌رموگوڕی باسی لێوه‌ده‌كرێت، به‌ڵام به‌رپرسانی تاران ره‌تیانكرده‌وه كه ئه‌و سه‌رۆك شاره‌وانییه توشی ڤایرۆسه‌كه بووبێت و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه موجته‌بی تووشی هه‌ڵامه‌تێكی توند بووه و به‌هۆی نه‌خۆشیی سییه‌كانه‌وه له نه‌خۆشخانه كه‌وتوه.
PM:06:10:22/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 3444
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت