تەندروستی ئێران ئاماری نوێی توشبوون بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە
وێستگە نیوز-
وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند، ١٠ کەسی دیکە لە ئێران تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران ئەمڕۆ شەممە ٢٢ ی ٢ ی ٢٠٢٠ لە زاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێرانەوە بڵاویکردەوە، تاوەکو ئێستا ناوی ٢٨ کەس تۆمارکراوە کە هەڵگری ڤایرۆسەکەن و پێنج کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.
لەلایەکی دیکەشەوە سەعید نەمەکی، وەزیری تەندروستی ئێران ڕایگەیاند، جگە لە ژمارەی توشبووان و ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە ٢٨٥ کەسی دیکەش لە ئێران گومانیان لەسەرە کە هەڵگری ڤایرۆسەکە بن.
وتیشی، "لە ٣٦ دەروازەی سنوری لیژنە تەندروستیەکان پشکنین بۆ خەڵک دەکەن، ئێران ستاف و ئامێری پێویستی هەیە بۆ پشکنین بەڵام داواشی لە تەندروستی جیهانی کردووە زیاتر ڕەوانەی ئێران بکات".
هەروەها ئەوەشی وت، " ئێمە ناترسین لە بڵاوکردنەنەوەی ئاماری ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسەکە بوون، بەڵام هەر کەسێکیش تووشی ئحەنفلۆنزایەک بووبێت مانای ئەوە نیە تووشی کۆرۆنا بووبێت".
PM:01:15:22/02/2020
ئهم بابهته 5388
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت