مەرزی باشماخ: شوێنی شیاومان بۆ هاوڵاتییە گەڕاوەکانی هەرێم دابینکردووە
گه‌شتیارانی هه‌رێم له میوانخانه‌ی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ
وێستگه نیوز ـ تانیا كفری
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له باره‌ی هه‌واڵی رێگری كردن له گه‌شتیارانی هه‌رێم كه‌له ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، شوێنی تایبه‌ت بۆ گه‌شتیاران ئاماده كراوه‌و ده‌گوازرێنه‌وه بۆ سلێمانی.
ئیسماعیل عه‌لی ئاغا، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه ده‌ڵێت: "وەک هەموولایەک ئاگادارن بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەوڵاتی ئێران دەستبەجێ رێنمایی و ڕێکاری تایبەت بە رێگری کردن لەداخڵ بوونی ئەو ڤایرۆسە لە هەرێمی کوردستان بەتایبەتی و عیراق بەگشتی گیرایەبەر، لەژێر ڕۆشنایی ئەو بڕیار و راسپاردانەی لەلایەن هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی هەرێمی کوردستان بەهەماهەنگی وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی عیراقی فیدراڵ، دەرکراون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخیش وەک دەروازەکانی تر دەستبەجێ کەوتە جێبەجێ کردنی ئەو راسپاردانە لە پێناوسەلامەتی تەندروستی هاوڵاتیانی خۆمان.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو: لەو چوارچێوەیەشدا وەک جێبەجێ کردنی یەکێک لەو خاڵانەی کە بڕیاری لەسەردراوە ئەوهاوڵاتی یانەی کە هەڵگری پاسپۆرتی عیراقین و لە ئێرانەوە گەڕاونەتەوە پێویستە بە وردی لەژێر چاودێری و پشکنینەکانی تیمە تەندروستی یەکان بن بۆماوەی چواردە رۆژ.
ئه‌وه‌شی باسكردووه: هەر بۆیە وەک بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لە هاوکاری کردنیان لە رووی دابینکردنی شوێنی شیاو بۆ پاراستنیان لەسەرما کەمتەرخەمیمان نەکردووە و لەئێستادا باشترین شوێنمان بۆ دابین کردوون و لەچاوەڕوانی وەزارەتی تەندروستی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ترداین کە شوێنیان لە سلێمانی بۆ دابین کەن و ئێمە پاسیشمان بۆ ئامادەکردوون تا بیانگوازینەوە بۆ شوێنی تایبەت و دیاری کراو بەمەبەستی چاودێری کردنیان لەڕووی تەندروستی یەوە.
ئیسماعیل عه‌لی ئاغا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "ئەمەش تەنها لەپێناو بەرژەوەندی ئەو گەشتیارانەبەتایـبەتی و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بەگشتی، هەر بۆیە ئێمە بەهەموولایەک ڕادەگەیەنین لەخزمەت تاک بەتاکیان دەبین و رێزیش لەوانەیان دەگرین کە رەتیان کردووەتەوە خزمەتیان بکەین و ئارەزوومەندانە سەرمایان هەڵبژاردووە ئیدی بەمەبەست بێ یاخود بێ مەبەست".
ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه: "لەکۆتاییدا داواکارین لە راگەیاندکاران و راگەیاندنەکان ئەم حاڵەتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسە پێویستی بە گەیاندنی پەیام و رێنماییە تەندروستیەکان هەیە بەڕای گشتی و نەک خۆیان و خەڵکیش بەهەواڵ و زانیاری لاوەکی و ناڕاست سەرقاڵ بکەن".
هــ. ر
PM:11:03:21/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 3616
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت