وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم: ئه‌و پێنج تۆمه‌تباره‌ی له‌سه‌ر دۆسێی منداڵه حه‌وت ساڵانه‌كه ئازاد كرابوون ده‌ستگیر كراونه‌ته‌وه
د. عادل جوتیار
وێستگه نیوز ـ
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی دۆسیه‌ی ئه‌و كچه منداڵه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته سه‌ر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، د. عادل جوتیار، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، تەواوی دامودەزگا پەیوەندیدارەكان راسپێردراون بۆ بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە لەسەر كەیسی رووداوی (منداڵە حەوت ساڵییەكەی ھەولێر) كە لە مانگی نیسانی 2019 روویداوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: لایەنە پەیوەندیدارەكان رێكاری یاساییان بەرانبەر ئەم دۆسییە و تۆمەتبارەکانی گرتووەتە بەر و ئەو پێنج تۆمەتبارەی كە پێشتر بە کەفالەت ئازاد كرابوون، دەستگیر كراونەتەوە و بە ھیچ شێوەیەكیش چاوپۆشی لە تۆمەتبارانی ئەم تاوانە قیزەونە ناكرێت.
وته‌بێژه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: پەیوەندیی بە باوكی كچەش كراوە و دڵنیا كراوەتەوە كە بە ھیچ شێوەیەك قبووڵ ناكرێت كەس ھەڕەشەی لێ بكات.
راشیگه‌یاندووه: حكومەتی ھەرێمی كوردستان، وێڕای دەربڕینی ھاوخەمیی خۆی لەگەڵ خانەوادەی قوربانییەكە، ھاوڵاتییان دڵنیا دەكاتەوە كە تۆمەتبارانی ئەم دۆسیەیە لە رێگەی یاساوە سزا دەدرێن و، بە ھیچ شێوەیەك رێگە بە پێشڵكردنی مافی ھاووڵاتییان و تێكدانی ئاشتی كۆمەڵایەتی نادرێت.
هــ. ر
PM:10:13:21/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 2332
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت