وه‌زیرێكی پێشووتری حكومه‌تی هه‌رێم كۆچی دوایی كرد
وێستگه نیوز ـ
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 21ی شوباتی 2020، حه‌مید ئاكره‌یی، وه‌زیری پێشووتری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له ڤیه‌نای پایته‌ختی نه‌مسا كۆچی دوایكرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان حه‌مید ئاكره‌یی، له ته‌مه‌نی 74 ساڵیدا له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی نه‌مسا كۆچی دوایكردوه و بڕیاره له رۆژانی داهاتوودا ته‌رمه‌كه‌ی بگاته‌وه ئاكرێ و له‌وێ به‌خاك بسپێردرێت.
حه‌مید ئاكره‌یی، له ساڵی 1996 له ئیداره‌ی پارتی حكومه‌تی هه‌رێم وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن و ساڵی 1998یش وه‌زیری كشتوكاڵ بووه.
PM:05:32:21/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 21360
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت