بەرپرسێکی پێشووی عیراق تووشی کۆرۆنا بووە



وێستگە نیوز - 
بەرپرسێکی پێشووی عیراق تووشی کۆرۆنا بووە و لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.

بەپێی هەواڵێکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عیراق، ماجد نەسراوی، پارێزگاری پێشووی بەسرە لە ئوستوڕاڵیا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە. 

ئەمین ناسر، بەڕێوەبەری نوسینگەی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق لە بەیروت لە تویتێکیدا دەڵێت، "ماجد نەسراوی، پارێزگاری پێشووی بەسرە لە ئوستوڕاڵیا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.”

دەشڵێت، ” شایەنی باسە نەسراوی لە عێراقی هەڵهاتووە بەهۆی تێوەگلانی لە کەیسی گەندەڵی گەورە.”

ئەمین ناسر هیچ زانیارییەکی تری ئاشکرا نەکردووە و تائێستاش وەزارەتى تەندروستی عێراق هیچ ڕوونکردنەوەیەکی نەداوە لەو بارەیەوە.

بەرپرسێکی پێشووی عێراقی "توشی کۆرۆنا بووە" و لەژێر چاودێریی تەندروستیدایە
ماجد مەهدی عەبدولعەباس نەسراوی لە ساڵی 1966 لە بەسرە لەدایکبووە و دەرچووی کۆلێژی پزیشکی زانکۆی بەسرەیە، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی شیعی بووە و سەر بە عەمار حەکیم بوو، ساڵی 2013 و لەدوای هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان کرایە پارێزگاری بەسرە.

بەرپرسێکی پێشووی عێراقی "توشی کۆرۆنا بووە" و لەژێر چاودێریی تەندروستیدایە
لەدوای دەرچوونی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ خۆی و کوڕەکەى لەسەر کەیسی وەرگرتنی بەرتیل و گرێبەستی گەندەڵی، هەردووکیان لەڕێگای ئێرانەوە بەرەو ئوستوڕاڵیا هەڵهاتن.

سەرچاوە: ناس نیوز




AM:10:31:21/02/2020




ئه‌م بابه‌ته 38436 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو