هەڕەشەی خۆکوشتن دەکات
وێستگه نیوزـ
كچه هونده‌رمه‌ندێكی میسری به‌هۆی نه‌بوونی هه‌لی كار و رق و كینه‌ی كۆمه‌ڵگه لێی، هه‌ره‌شه‌ی خۆكوشتن ده‌كات.
مونا فاروق، كچه هونده‌رمه‌ندێكی میسرییه و گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه كه ماوه‌كه‌ی 40 خوله‌كه، له گرته‌كه‌دا ئه‌و كچه ده‌گری و فرمێكس بۆ ئه‌و كێشانه ده‌ڕێژێت كه له بازاری كار و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تییدا هاتووه‌ته رێگه‌ی.
مونا فاروق ئه‌و كچه ئه‌كته‌ره‌یه كه له‌گه‌ڵ كچه ئه‌كته‌رێكی دیكه به‌ناوی شه‌یما فاروق گرته ڤیدیۆیی نه‌شیاویان بڵاوبووه‌وه‌و له گرته‌كاندا له‌گه‌ڵ خالد یوسفی ده‌رهێنه‌ری میسری ده‌رده‌كه‌ون.
دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و گرتانه، ئه‌و دوو كچه ئه‌كته‌ره ده‌ستگیركران و دادگاش به كه‌فاله‌تی 100 هه‌زار جونه‌ی میسری ئازادی كردن، ئێستا مونا گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له شاری دووبه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه رایگه‌یاندووه كه ماوه‌ی زیاترله مانگێكه به‌دوای كاردا ده‌گه‌ڕێت، به‌ڵام ده‌ستی نه‌كه‌وتوه.
مونا ده‌ڵێت:"ته‌نانه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی بواری كاری هونه‌ریش كارێكم ده‌ست ناكه‌وێت، بۆچی قێزم لێده‌كه‌نه‌وه؟ بۆ كه‌س نایه‌وێت گوێم لێ بگرێت؟ هه‌موو هاوڕێكانم جێیان هێشتم، كه‌سه نزیكه‌كانم لێم دووركه‌وتنه‌وه".
كچه ئه‌كته‌ره‌كه هه‌ڕه‌شه‌ی خۆكوشتنی كردوه و ده‌ڵێت: "له‌م دوو بژارده‌یه هیچی دیكه‌م له به‌رده‌مدا نه‌ماوه، یان ده‌ست بكه‌مه‌وه به‌كاری خراپ، یان خۆم بكوژم و بمرم، وا بزانم باشتره هه‌ر خۆم بكوژم، چونكه خۆم له بنه‌ڕه‌تدا من مردوم".
AM:09:46:19/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 9452
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت