گه‌وره به‌رپرسێكی هه‌واڵگریی داعش له توركیا ده‌ستگیر كرا
کاتی دەستگیرکردنی ئه‌بو ته‌قی شامی
وێستگه نیوزـ
هێزه‌كانی توركیا به‌رپرسێكی هه‌واڵگریی رێكخراوی داعشیان له خۆرئاوای وڵاته‌كه‌یان ده‌ستگیر كرد.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵ بڵاویكرده‌وه: له ناوچه‌ی ئیناگۆل له شاری بۆرسه‌ی خۆرئاوای توركیا، هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌وره به‌رپرسێكی سه‌ربه داعشیان ده‌ستگیر كردوه كه به‌رپرسی چالاكییه هه‌واڵگرییه‌كانی رێكخراوی داعش بووه.
ئاژانسه‌كه ئاشكرایكردوه كه ده‌ستگیركراوه‌كه به ره‌چه‌ڵه‌ك سورییه و نازناوی "ئه‌بو ته‌قی شامی"ی هه‌بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌ویشدا سێ كه‌سی دیكه ده‌ستگیركراون كه گومان ده‌كرێت په‌یوه‌ندییان به رێخراوی داعشه‌وه هه‌بێت.
ئه‌بو ته‌قی شامی ته‌مه‌نی 50 ساڵه و له ناوچه‌كانی ئه‌لبوكه‌مال و مه‌یادین له شاری دیرلزوری سوریا به‌رپرسیارێتیی گه‌وره‌ی له‌ناو داعشدا هه‌بووه و سه‌رپه‌رشتیی كوشتنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كردوه كه داعش بڕیاری له‌سێداره‌دانی داون، دوای هه‌ڵاتنیشی بۆ توركیا، كاری به‌ستنی بۆریی غازی له‌و وڵاته كردوه.
PM:08:54:18/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 2364
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت