سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رۆژی خۆپیشاندانی لە شارەکانی هەرێم دیاریکرد

‌شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ


وێستگە نیوز- 
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتووی بۆ خۆپیشاندان لە شارەکانی هەرێم دیاریکرد. 

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، کاتژمێر ٣ ی رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتووی بۆ خۆپیشاندان لە شارەکانی هەرێم دیاریکرد. 

لە پەیامێکیدا سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ نوسیویەتی، "ئیتر بەسە بێ دەنگی شەممە کاتژمێر ٣:٠٠ ی پاش نیوەڕۆ خۆم و خێزانم بەشدارین لە خۆپیشاندانەکاندا".

دەشڵێت، "خۆپیشاندان لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێم ئەنجام دەدرێت (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە)". 


PM:07:34:18/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 3904 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت