هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی هه‌ڵبژێردران
بافڵ تاڵه‌بانی و لاهور شێخ جه‌نگی
وێستگه نیوز-
كاتژمێر یانزی پێشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ 18 ی شوباتی 2020 ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كۆبۆوه، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی كۆبونه‌وه‌كان بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ له‌به‌ر سه‌فه‌ری كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی بۆ ئه‌رده‌ن دواخرابوو.
به‌پێی زانیارییه‌كانی سایتی وێستگه نیوز، گرنگترین خاڵی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆ هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌رۆكانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بوو كه تیایدا هه‌ر یه‌ك له بافڵ تاڵه‌بانی و لاهور شێخ جه‌نگی به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی 93 ئەندامی ئامادەبوو 92 دەنگیان بەدەستهێناوە.
پێش هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌رۆكان، رزگار عه‌لی، به‌وێستگه نیوزی رایگه‌یاند : "ئه‌مڕۆ به كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، په‌یڕه‌وی ناوخۆ كه‌له 77 ماده پێكهاتووه په‌سه‌ند كراوه".
PM:03:55:18/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 3112
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت