دوای سێ ساڵ له‌ رزگاركردنی، هێشتا خه‌ڵكی شنگال نه‌چونه‌ته‌وه‌ سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان


وێستگه‌ نیوزـ

تائێستا تەنها 15%ی دانیشتوانی شنگال گەڕاونەتەوە سه‌رماڵوحاڵی خۆیان و به‌رپرسێكی یه‌كێتیش له‌ ناوچه‌كه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت كه‌ نەبوونی متمانە بەهێزە ئەمنییەكان هۆكاری سەرەكیی نه‌گڕانه‌وه‌ی شنگالییه‌كانە بۆ ناوچه‌كه‌یان.

غەیاس سورچی، لێپرسراوی راگەیاندنی مەڵبەندی موسڵی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حزبه‌كه‌ی راگەیاند: لەدوای سێ ساڵ لە ئازادکردنی، تائێستا 15%ی خەڵكی شنگال گەڕاونەتەوە بۆ شوێنی خۆیان و بەشی زۆری دانیشتوانەكەی ئاوارەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانن.

وتیشی: هۆكاری سەرەكی نەگەڕانەوەی خەڵكی، نەبوونی متمانەیە بەهێزە ئەمنیەكان،و بەهۆی روداوەكانی رابردووەوە خەڵكەكەی  ترسیان لەدووبارە بوونەوەی رووداوی هاوشێوەی رابردووە.

رونیشكردەوە: جگە لەوەش هیچ خزمەتگوزاریەك نەلەلایەن هەرێم، یان حكومەتی ناوەندی بۆ ئەو قەزایە ئەنجام نەدراوە،  تەنها چەند رێكخراوێكی جۆراوجۆر نەبێت، كە دێنە قەزاكەو پڕۆژەی بچووك و جۆراوجۆر ئەنجام دەدەن.

له‌ مانگی ئابی 2014، رێكخراوی داعش له‌دوای داگیركردنی موسڵ به‌ره‌و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و شاره‌ په‌لی كێشا و قه‌زای شنگالی داگیر كرد و كوردانی ئێزدیی ئه‌وشاره‌ی كۆمه‌ڵكوژ كرد و ده‌یان ژن و كچیشی كرده‌ كه‌نیزه‌كی خۆی و كڕین و فرۆشتنی پێوه‌ كردن.


PM:08:45:17/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 1432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت