ژمارهیهك كۆڵبهر به تهقهی هێزه ئهمنییهكانی ئێران كوژران و برینداربوون
ئامادەکاری بۆ هێنانەوەی تەرمی کۆڵبەرە کوژراوەکان
وێستگه نیوزـ
چەند کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سنوری رۆژهەڵات و ههرێمی کوردستان کوژران و برینداربوون.
بهپێی وتهی سهرچاوهیهك كه بۆ سایتی روداو قسهی كردوه، كاتژمێر 8ی ئێوارهی ئهمڕۆ لە شاخێک کە دەڕوانێتە سەر شارۆچکەی نەوسود لە پارێزگای کرماشان، هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستڕێژی گولـلەیان لە چەند کۆڵبەرێک کردوه و له ئاكامدا کۆڵبەرێک کوژراوە و 7ی دیکەش برینداربوون.
ئەو سەرچاوەیە دەشڵێت "خەڵکی شارۆچکەی نەوسود کۆبونەتەوە و سەرقاڵی هێنانەوەی تەرمی کۆڵبەرەکە و بریندارەکانن"، تائێستاش هیچ شوێنێک بە فەرمی ئاماری کوژرا و بریندارانی بڵاونەکردوەتەوە، بەڵام ئەو سەرچاوەیە ئاماژە بەوە دەکات "رەنگە ژمارەی کوژراو و بریندارەکان زیاتر بێت لەو ژمارەیەی کە باسی لێوەدەکرێت".
لەنێوان شارۆچکەی نەوسود لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ناحیهی تەوێڵە لە ههرێمی کوردستان خەڵكێکی زۆر کاری کۆڵبەری دەکەن و تائێستاش بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران چەندین کۆڵبەری لەو سنورە کوژراون و برینداربوون.
PM:11:22:16/02/2020
ئهم بابهته 1844
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت