به‌ڤیدیۆ.. سه‌رجه‌م حاڵه‌ته‌كانی كوشتنی خۆپیشانده‌ران له سه‌ره‌تای ناڕه‌زاییه‌كانه‌وه
وێستگه نیوزـ
تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی عیراق سه‌رجه‌م حاڵه‌ته‌كانی كوشتنی خۆپیشانده‌رانی عیراقیان له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كۆكردوه‌ته‌وه و دووباره بڵاویانكردوه‌ته‌وه.
حاڵه‌ته‌كانی كوشتنی خۆپیشانده‌ران به گولـله و چه‌كی قه‌ناس له گرته‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌ون كه هه‌ندێك له دیمه‌نه‌كانی ئه‌وپه‌ڕی توندوتیژیی پێوه‌دیاره.
له سه‌ره‌تای مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2019ه‌وه خۆپیشاندان له به‌غدا و شاره‌كانی دیكه‌ی عیراق سه‌ریهه‌ڵداوه و به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ی 500 كه‌س كوژراون و زیاترله 20 هه‌زاری دیكه‌ش برینداربوون و حكومه‌تیش ده‌ستی له‌كاركێشاوه‌ته‌وه و سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت راسپێردراوه.
PM:10:27:16/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 2752
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت