ئهو تۆمهتبارهی ئهمڕۆ بە چەقۆ لە مزگهوتێكی ههولێر دوو کەسی بریندار کرد دهستگیر كرا
تۆمەتبارەکە..
وێستگه نیوز ـ
ئەو تۆمەتبارەی بەیانی ئەمڕۆ هەڵیکوتایە سەر مزگەوتێک و بە چەقۆ هاوڵاتییەك و پۆلیسێكی بریندار كرد دەستگیر كرا.
پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراویکدا لە زاری دلێر نەجاڕ، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاندووە: كاتژمێر 5:30 ی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە 15ی شوباتی 2020، لە كاتی نوێژی بەیانیدا لە مزگەوتی عەبدولكەریم مودەڕیس لە هەولێر، كەسێك بە ناوی (ع.ل.م) هەڵیكوتاوەتە سەر مزگەوتەكە و داوای لە كەسێكی بەساڵاچوو بە ناوی جەمیل محەمەد ساڵح، تەمەن 78 ساڵ كردووە كە پارەی پێ بدات، دوای رەتكردنەوەی داواكەی لە لایەن پیاوە بەساڵاچووەكەوە، تۆمەتبارەكە چەند چەقۆیەكی لێداوەو بە سەختی برینداری كردووە.
ئەوەشخراوەتەروو، لە كاتی هەڵكوتانە سەر پیاوە بەساڵاچووەكە، پۆلیسێكی فریاكەوتن بە ناوی بەختیار ستار ئیسماعیل، بۆ نوێژ لەوێ دەبێت و بە هانای پیاوەكەوە دەچێت و لە ژێر چنگی رزگاری دەكات، بەڵام لە ئەنجامدا چەقۆیەكی بەردەكەوێت و ئەویش بریندار دەبێت.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ئەم مەبەستە رێك خرا و پۆلیس توانی بە ماوەیەكی زۆر كەم تۆمەتبارەكە دەستگیر بكات، دۆسیەكەش خرایە بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە بۆ ئەوەی رێڕەوی یاسایی وەربگرێت و رێكاری یاساییش بهرانبهر بەو كەسە بگیرێتە بەر كە تاوانەكەی ئەنجام داوە.
هــ. ر
PM:02:04:15/02/2020
ئهم بابهته 4528
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت