کۆسرەت رەسوڵ پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەرکردایەتی لەگەڵ مستەفا چاورەش
بەهۆی ئەوەی کۆسرەت ڕەسول عەلی سەردانی وڵاتی ئوردن دەکات بەمەبەستی پشکنینی تەندروستی تاوەکو ڕۆژی سێشەممە کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی ڕادەگیرێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە وێستگەنیوز-ی ڕاگەیاند، هۆکاری ڕاگرتنی کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کۆسرەت ڕەسول سەردانی ووڵاتی ئوردن دەکات بەمەبەستی پشکنینی تەندروستی.
سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، "کە دوێنێ کۆسرەت ڕەسول عەلی ئاراس شێخ جەنگی بافڵ تاڵە بانی لاهورشێخ جەنگی کۆبونەتەوەو لەسەر دابەشکردنی دەسەڵاتەکان وپۆستەکان ڕێککەوتون".
سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد "ئەمڕۆش هۆکاری بەشداریکردنی کۆسرەت ڕەسول بۆ ئەو ڕێککەوتنە دەگەڕێتەوە".
هەروەها ووتی" بەهۆکاری پشکنینی تەندروستی کۆسرەت ڕەسول عەلی سەردانی ئوردن دەکات، پاش گەڕانەوەی دەنگ دەدرێت لەسەر شێوازی دەسەڵاتەکانی یەکێتی".
هەروەها وتی " تاوەکو ڕۆژی سێشەممە کۆبونەوەکان ڕادەگیرێت و وابڕیارە لەو ماوەیەدا کۆسرەت ڕەسول بگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان و کۆبونەوەکان دەستپێبکاتەوە".
ئەمڕۆ شەممە ١٥ ی ٢ ی ٢٠٢٠ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بە بەشداری كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی بۆ هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی حزب لە سلێمانی بەڕێوەچوو.
PM:01:11:15/02/2020
ئهم بابهته 12444
جار خوێنراوهتهوه