عیراق.. ژماره‌ی منداڵی چه‌كداره‌ بیانییه‌كانی داعش ئاشكرا كرا

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
کۆمسیاری مافەکانی منداڵ لە رووسیا ئاشكرایدەكات، زیاتر لە 500 منداڵی چەکدارە بیانییەکانی داعش لە عیراقن.


ئانا کۆزنیتسوڤا، کۆمسیاری مافەکانی منداڵ لە رووسیا رایگەیاند، زیاتر لە 500 منداڵی چەکدارە بیانییەکانی داعش لە زیندانەکانی عیراق و هەزارانی دیکەش لە کەمپەکانی سووریادا ماون.

ئەمە لە كاتێكدایە دوو رۆژ لەمەوبەر، کۆزنیتسوڤا رایگەیاندبوو، لەماوەی ساڵی رابردوو، 156 منداڵی چەکدارە داعشەکانیان لە عیراق و سووریا گەڕاندووەتەوە رووسیا.

پێشتریش بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە رۆژئاوای كوردستان، چەندین داوایان لە وڵاتان كردووە كە ژن و منداڵی چەكدارانی داعش ببەنەوە وڵاتانی خۆیان، ھاوكات ژمارەیەكی زۆر لە چەكدارانی داعش لە زیندانەكانی رۆژئاوای كوردستان ھەن.

هــ. ر


AM:09:40:15/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 2136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت