بهرنامهی كارو چالاكییهكانی ئهمڕۆی مهسرور بارزانی له میونشن
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکان لە میونشن
وێستگه نیوز ـ
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، لە پەراوێزی بەشداریكردنی لە كۆنفرانسی میونشن، ئەمڕۆ دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ چەندین سەرۆك و سەركردەی وڵاتان دەبێت.
ئەمڕۆ شەممە 15ی شوباتی 2020، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دووەم رۆژی کۆنفرانسی میونشن، ئەم دیدار و کۆبوونەوانەی دەبێت:
- مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا
- شێح سەباح خالید حەمەد ئەلسەباح، سەرۆک وەزیرانی کوەیت
- شاندێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا
- سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا
ئەحمەد ئەبو ئەلغەیس، ئەمینداری کۆمکاری عەرەبی
- لینزی گراهام، سیناتۆری ئەمریکی
-ئەیمەن ئەلسفدی، وەزیری دەرەوەی ئوردن
- مارک رووتە، سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا
- محەمەد ئەلحەکیم، وەزیری دەرەوەی عیراق
- هاریت سینگ سەججان، وەزیری بەرگری کەنەدا
- جان ئیڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا
دوێنێش لە رۆژی یەكەمی بەڕێوەچوونی كۆنفرانسەكەدا مەسرور بارزانی لەگەڵ ژمارەیەكی دیكە لە سەركردە و نوێنەری وڵاتان كۆبووەوە، لە نێویاندا مایک پۆمپێیۆ وەزیری دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و ئهنێگرێت كرامپ كارنباور، وهزیری بهرگری ئهڵمانیا و بۆیکۆ بۆریسۆڤ سەرۆک وەزیرانی بوڵگاریا.
AM:08:58:15/02/2020
ئهم بابهته 1920
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت